''هەموو یەک ئامانجی هاوبەشمان هەیە''

مەسرور بارزانی وەڵامی پەیامەکەی هاوپەیمانان دەداتەوە

لڤین:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازیی لە ئیدانەکردنی هێرشەکەی هەولێری لە لایەن ”هاوڕێیان و هاوبەشانی هەرێمی کوردستان” کرد.

مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، پێشوازیی لە ئیدانەکردنی روون و پێکڕایی هاوڕێ و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین لەبارەی هێرشی ئەم دوایەی سەر هەولێر.

راشیگەیاندووە، ئێمە ئامانجی هاوبەشمان هەیە کە سەقامگیریی و ئەمنییەتە بۆ هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە بەسەر داعشدا.

ئەم راگەیەندراوەی سەرۆک وەزیران لە دوای ئەوە هات، ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پێکڕا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و بە تووندی ئیدانەیان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button