حه‌لبوسی:

هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا ده‌كرێت

 لڤین:

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکاتەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لە وادەی دیاریکراوی خۆی، 10ی تشرینی یەکەم کردەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد”بەهیچ شێوەیەک پاشگه‌زبوونەوە لەو وادەیەدا نییە”.

حەلبوسی وتی”چەکی نایاسایی، گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان”.

بەگوێرەی دوایین راگەیەندراوی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سبەی 15ی نیسان، دوا وادەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button