ژوری یاسای گۆڕان:

ناكرێت دادگا بكرێته‌ ئامرازی پاكتاوكردنی ڕكابه‌رانی سیاسی

لڤین:

رێكخه‌ری ژوری یاسای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بێمتمانه‌یی به‌ دادگاو ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری له‌قۆناغێكی یه‌كجار مه‌ترسیداردایه‌، به‌ بڕیاری دروست له‌ چاره‌نوسی سزادراوانی بادینان، دادگای پێداچونه‌وه‌ ده‌توانێت ئه‌م وێنه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌.

چۆمان محه‌مه‌د عه‌لی رێكخه‌ری ژوریی یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، دو مانگ به‌سه‌ر بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ سزادانی شه‌ش ساڵ بۆ پێنج چالاكوانی ده‌ڤه‌ری بادینان، به‌ڵام سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ناوخۆ و راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خستنه‌روی پیشلكاری و كاره‌ نایاسیه‌كان و دانپیانانی به‌زۆریان، هاتنه‌سه‌رخه‌تی رێكخراوه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ باڵاكانی هه‌رێم، هیچ پێشكه‌وتنێك یان بڕیاری پێداچونه‌وه‌ له‌لایه‌ن دادگای پێداچونه‌وه‌ به‌وبریاره‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

باسی لەوەشکردوە”راستە و حاشاهەڵنەگرە، بێمتمانەیی بە دادگاو دەسەلاتی دادوەری لەقۆناغێكی یەكجار مەترسیداردایە، دەستوەردان و سەربەخۆنەبونی ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە زەق و دیارە شیاوی بەلگەبۆهێنانەوە نیە، رودەدات لەدەولەتانی تریشدا بەهۆی كێبركێ و ململانێی لایەنە سیاسیەكان هاولاتی باوەرو متمانەیان بە پەرلەمان وحكومەت نەمێنیت، بەلام كارەسات وخەم و مەترسیەكە لەوەدایە بێمتمانەی بۆ نێو دادگاو دەسەلاتی دادوەری گەیشتۆتە ترۆپك كە ئەمە دڵخوازی ئێمە نیە، چونکە مەترسیەكانی بۆسەر شیرازەی كۆمەلگاو ناجێگیری ئاسایشی كۆمەڵایەتی پەی پێدەبەین، بۆیە ناكرێت دادگا بكرێتە ئامرازی پاكتاوكردنی ركابەرانی سیاسی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە”ئەم كەیسە پەیوەستە بە ئازادی رادەربرین و بەرتەسكردنەوەی پانتایەكانی ئازادی، نوینەری ولاتانی ئەوروپا و ئەمریكا زۆر بەجدی لەسەر خەتن بۆ بریاری دادگای پێداچونەوە، ئەم سزایە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت بۆ ئەوەی ولاتان هێندەیتر بەچاوی ناشیرین لێمان بڕوانن، لێکەوتەی بۆ سومعە و پێگەی هەرێم دەبێت لای وڵاتانی ڕۆژئاواو ئەمریكا، لەگەلیدا پەیام و مەترسیەكانی بۆ تاك بەتاكی ئەم کۆمەڵگایەشە، چونکە پێشبینی كراوە ڕوبەروی هەمومان ببیێتەوە گەر ئەم چات و نامەگۆرینەوەیەی مەسنجەر ببێتە كرداری تاوانكاری”.

ئەوەشی باسکردوە”بۆیە حیزبە سیاسیەكان ئەبێت بەخەمی ئەم كەیسەوەبن، چونکە مەترسیە بۆ کۆمەڵگاو كاری سیاسی خۆیان پیش هەمووكەس، ئێمە نە ماف بەخۆمان دەدەین دەست وەردەینە دادگا و نەدەسەڵاتی دەستوەردانمان هەیە، چونکە دیارو ئاشكرایە دەستوەردان بەكێ و چ حیزبێك دەكرێت، بۆیە تەنها داوادەكەین لەدادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستانی بەڕێز، سەرباری تگبیقی بڕگەو مادە یاساییەكان، رەچاوەی هەستیاری كەیسەكەو ئەو هەمو پێشلكاریە یاسایانە بکەن کە خراوەتەڕو، لەخەمی گێڕانەوەی متمانەبن بۆ دادگاو ئەم دەسەلاتە پیرۆزە، چونکە بریارەكەی ئیوەی بەڕێز سەرباری ئەوەی چاودێری دەكرێت لەلایەن نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا لەهەرێم، سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و بەشێكی حكومەتیش چاوەڕوانی بڕیاری دادپەروەرانەی ئێوەن، تەمەنا دەكەین دادگای پێداچونەوە ئەم وێنەیە پێچەوانە بكاتەوە کە لە خەیاڵدان و زهنی ئێمەدا كێشراوە”.

لە کۆتاییدا باسی لەوەکردوە”با ئیرادەی سیاسیش هەبێت بۆ سزادانی ئەم چالاكوانانە بەڵام دادگا بریاری دادپەروەرانەو یاسایی بدات بۆهەڵوەشانەوەیان، كە بەندە ئومیدم كەمە ئەمە ڕوبدات، چونكە لە ڕابردوو زۆر كەیس و واقیع هەبوو وادەنەچوو، بۆیە ئەم كەیسە دەبێتە دواین بزمار لە تابوتی بێمتمانەی بەدەسەلاتی دادوەری”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button