میدیاکانی عێراق:

بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرایە ئامانج

لڤین:

میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، لە رۆژهەڵاتی موسڵدا بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرایە ئامانج.

میدیاکانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە رایانگەیاند، لە گوندی با سەخرە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای موسڵدا بنکەیەکی سەربازی سەر بە لیوای 30ی هێزەکانی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج.

سه‌رچاوه‌ ئەمنییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێرشەکە بە دوو موشەک ئەنجامدراوە و چەکدارێکی حەشدی شەعبی بریندار بووە.

شەوی رابردوو، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا و دەژەتیرۆری کوردستانیش وتبووی”موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا”.

رۆژی 15ی شوباتی ئەمساڵیش، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێم کران و تیایدا نزیکەی هەشت کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا، کە ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

رۆژی 12ی ئەم مانگەش، ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ هەرێم دانپێدانانی‌ چەند کەسێکی‌ بڵاوکردەوە و باسی لەوەدەکرد، ئەو کەسانە ئەندامی داعش بوون و بە نیازبوون بە بۆمبی‌ چێنراو و دەمانچەی‌ بێدەنگ لە هەولێر چەند هێرشێک ئەنجامبدەن.

هاوکات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە رێکخراوه‌ و ئاڕاستەکراوه.”

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردبوو، “داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بە ھەند وەربگرن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button