محەمەد حاجی مەحمود:
بێگومان هێزە چەکدارەکانی عێراق بەدەرنین لە هێرشەکەی هەولێر
لڤین:
سکرتێری حزبی سۆسیالست ئاماژە بۆئەوەدەکات من بەبێ دوو دڵی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا بەدەر نیین لەو هێرشەی دەکرێتە سەرهەولێر.
محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالست لەسەر هێرشەکەی هەولێر بڵاویکردەوە، “من بەبێ دوو دڵی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا بەدەر نیین لەو هێرشەی دەکرێتە سەرهەولێر و من داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکەم بەبێ شەرمکردن بە رای گشتی و خەڵکی کوردستان بڵێن کە حکومەتی عێراقە دژی کوردن”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو”هەوڵ بۆ دروستبوونی ئاژاوە و کێشە لە کوردستان هان دەدرێن، باوەڕناکەم پێکەوە ژیانی هەرێم و بەغدا پێکەوە مابێت بۆیە کورد پێویستی بە چاو خشاندنەوە هەیە لەگەڵ عێراقدا”.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەک باسی لێوەدەکەن، ئامانجی هێرشەکەش بنکەیەکی ھێزەكانی ئەمەریكا بووە.
رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی چەند کەسێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەدەکرد، ئەو کەسانە ئەندامی داعش بوون و بە نیازبوون بە بۆمبی چێنراو و دەمانچەی بێدەنگ لە هەولێر چەند هێرشێک ئەنجامبدەن.
هاوکات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند”هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچهڵكردهوه، كه له سوریاوه پیلانەکە رێکخراوه و ئاڕاستەکراوه.”
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردبوو”داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بە ھەند وەربگرن”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21