150 هەزار واژۆی بەهەرێمکردنی پارێزگاکان ڕادەستی کۆمسیۆن کرا

لڤین:
سەرۆكی دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، 150 هەزار واژۆی بەهەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەیان ڕادەستی کۆمسیۆن کردووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامن بۆ ئەوەی ڕاپرسی گشتی لەو پارێزگایانە بکرێت.
بەیار عومەر عەبدوڵا، سەرۆكی دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، وهك دوا قۆناغ واژۆکانی بە هەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی رادهستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كردووە لە بەغداد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە “لە ئێستادا چاوەڕانی وەڵامین، لە ئایندەدا کۆمسیۆن وەڵاممان دەدەنەوە بۆ ئەوەی پرسی بەهەرێمکردنی ئەم دەڤەرە بخەنە ڕاپرسی گشتیەوە”.
دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی، كه سهرهتای ئهم مانگه ههڵوهشاندنهوهی خۆی رایگهیاند، واژۆی نزیكهی 150 ههزار كهسی كۆكردوهتهوه بۆ پشتیوانی له به ههرێمبوونی پارێزگای سلێمانی.