وەزیری دارایی هەرێم شێوازی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی ئاشكرا كرد

لڤین:

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شێوازی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ ئەم مانگە ئاشکراکرد و ڕایگەیاند ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت بۆ ئەم مانگەش بە لێبڕینی 21% مووچە دابەش دەكرێت.

لە لێدوانێكدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، هەرچەندە هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتووە، بەڵام ئەگەر بەغدا شاسیتە داراییەكانی ئەم مانگەی هەرێم نەنێرێت، مووچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە “ناتوانین بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکەین، چونکە ئەو بودجەیەی بەغدا دەینێرێت، بەشی مووچەی 682 هەزار فەرمانبەر دەکات، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەری هەیە”.

لێدوانی وەزری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە کاتێکدا کە مووچە خۆران چاوەڕوان بوون دوای ڕێیککەوتنی حکومەتی هەرێم و ناوەند مووچە ئاسایی بکرێتەوە و بەبێ لێ بڕین دابەشبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button