وەزارەتی شارەوانی بۆ قوباد تاڵەبانی:

دابەشكردنی زەوی بەبێ رەزامەندی ئێمە یاساشكێنیە

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، دابەشكردنی زەوی لەناو سنوری شارەوانییەكان بەبێ رەزامەندیی رەسمی وەزارەتەكەیان لەلایەن هەر فەرمانگەو كەسێكەوە بێت، یاسا شكێنییەو دەشڵێت:حکومەتی هەرێم بەهەمو شێوەیەک کاری نایاسایی ڕەفتارکردن لەگەڵ دابەشکردنی زەوی بەشێوەی هەوایی و کارت ڕاگرتوەو کاری پێ ناکرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نابێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە رونكردنەوەیەكدا لەبارەی بڵاوبونەوەی هەواڵی دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند”توێژەکانی کوردستان ئەوانەی بەپێی یاساو ڕێنماییەکان مافی وەرگرتنی زەویان هەیە لە هەمو پارێزگاکانی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مافەیان لەبەرچاو دەگرێت و لە کاتی هەبونی ژمارەی زەوی پێویست کە بەپێی پلان بۆ نیشتەجێکردن ئامادە دەکرێت، بەسەر سەرجەم توێژەکان دابەش دەکرێت، نەوەک بە جیاوازی و لە چەند شوێنێکی دیاریکراو و بەکارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشکردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و دروستکردنی ئەمری واقیعێک بە دور لە بنەمای یاسایی.”

وەزارەتی شارەوانی وتوشیەتی”رەفتارکردن و دابەشکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و زاری حکومەت و موڵکی گشتی، لەناو سنوری شارەوانییەکان، بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاساشکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت.”

جەختیشی كردۆتەومە كە “حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەمو شێوەیەک کاری نایاسایی ڕەفتارکردن لەگەڵ دابەشکردنی زەوی بەشێوەی هەوایی و کارت ڕاگرتوەو کاری پێ ناکرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نابێت.”

رونكردنەوەكەی وەزارەتی شارەوانی دوای ئەوە دێت كە میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە بە تەرخانكردن و دابەشكردنی پێنج هەزارو 69 پارچە زەوی نیشتەجێبون لە سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و دوێنێش لەو چوارچێوەیەدا لەڕێگەی تیروپشكەوە 958 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و زیندانیانی ئەنفالدا لەكەلار دابەشكرا.

دەقی رونكردنەوەكە..

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە

چەند ڕۆژێکە هەواڵێک لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن، سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە ئەم ڕونکردنەوانەی خوارەوە بەپێویست دەزانین:

-توێژەکانی کوردستان ئەوانەی بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مافی وەرگرتنی زەویان هەیە لە هەمو پارێزگاکانی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مافەیان لەبەرچاو دەگرێت و لە کاتی هەبونی ژمارەی زەوی پێویست کە بەپێی پلان بۆ نیشتەجێکردن ئامادە دەکرێت، بەسەر سەرجەم توێژەکان دابەش دەکرێت، نەوەک بە جیاوازی و لە چەند شوێنێکی دیاریکراو و بەکارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشکردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و دروستکردنی ئەمری واقیعێک بە دور لە بنەمای یاسایی.

-ڕەفتارکردن و دابەشکردنی زەوی دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بێت، بۆ هەمو خەڵکە موستەحەق و شیاوەکان بێت، بەپێی بڕیار و ڕێکار و بنچینە یاساییەکان بێت.

-ڕەفتارکردن و دابەشکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و زاری حکومەت و موڵکی گشتی، لەناو سنوری شارەوانییەکان، بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاساشکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت.

-حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەمو شێوەیەک کاری نایاسایی ڕەفتارکردن لەگەڵ دابەشکردنی زەوی بەشێوەی هەوایی و کارت ڕاگرتوە و کاری پێ ناکرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نابێت.

-موڵکی گشتی و زەوی و زار، موڵکی هەمو خەڵکی کوردستان و نەوەکانی داهاتومانە و ڕێگەنادرێت کە بە نایاسایی بەکار بهێندرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button