دەمیرتاش:

ئه‌و كه‌یسانه‌ی‌ ڕوبه‌ڕوم كراونه‌ته‌وه‌ هیچ رەهەندێکی یاسایی نییە

لڤین:

هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە بەتۆمەتی سوکایەتیکردن‌و بێڕێزیکردن بەسەرۆکی پێشوی داواکاری گشتی کۆماریی ئەنقەرە، دادگاییکرا. دەمیرتاش ڕایگه‌یاند”هەزارو 300 كه‌یسی‌ لێکۆڵینەوە دژی من تۆمارکراون، كه‌یسه‌كانیش پیلانێکی داڕێژراوی سیاسی کە هیچ رەهەندێکی یاسایی نییە”.

بەتۆمەتی سوکایەتیکردن‌و بێڕێزیکردن بەیوکسەل کۆجامان، سەرۆکی پێشوی داواکاری گشتی کۆماریی ئەنقەرە، ئەمڕۆ هەینی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەدادگای‌ سزا قورسەکانی ئەدێرنە لەرێگەی بەرنامەیەکی ئۆنلاینه‌وه‌ دادگایی کرا.

سەڵاحەدین دەمیرتاش له‌به‌رده‌م دادوه‌رانی‌ دادگاكه‌دا رایگەیاند”ئێوە دەستەی دادوەرانی پێشکەوتون، منیش پارێزەرم‌و کاری یاسایی زۆرم کردووە. هەزارو 300 كه‌یسی‌ لێکۆڵینەوە دژی من تۆمارکراون. کاتێک لەپەرلەمان بوم هەزارو 148 كه‌یسی لێکۆڵینەوە دژی من تۆمارکرا. ئەم دۆسیەیەی ئەمڕۆش وەک زۆربەی دۆسیەکانی دیکەی لێکۆڵینەوە بریتییە لەپیلانێکی داڕێژراوی سیاسی کە هیچ رەهەندێکی یاسایی نییە. زیاتر لەهەزار كه‌یسی‌ی لێکۆڵینەوە، وتەی منیان بۆ وەرنەگیراوە، بەڵام داواکاری گشتیی پەسندی کردون”.

وتیشی‌”تەواوی ئەم كه‌یسانه‌ لەسەر خواستی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا کراونەتەوە. ئەو سەرۆکی پارتێکی سیاسییەو سەرۆککۆماریشە، ئاساییە رەخنە لەدادگا بگرێت، بەڵام مافی ئەوەی نییە دەست لەکاروباری ناوخۆی دادگا وەربدات”.

دەمیرتاش باسی لەوەکرد”تەواوی دادگاو دەستەی دادوەران بێبەریبونی من دەزانن لەکۆی هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەم کراون، بەڵام ئێوە بوێری ئەوەتان نییە بڕیاری بێبەریبونم‌و ئازادکردنم بدەن، بەهۆی ئەوەی ئێوە لەئەردۆغان دەترسن. بۆیە ئێوە شکۆی دادگاو دادوەرانتان لەکەدار کردووەو تەنیا فەرمانی کۆشک‌و ئەردۆغان جێبەجێ دەکەن”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هۆشداری‌ دایه‌ دادوه‌رانی‌ دادگاكه‌و وتی‌”بەمنزیکانە هەڵبژاردن دەکرێت. ئێوە خۆتان رزگاربکەن‌و داوای دادگایەکی دادپەروەرانە بۆ تەواوی ستەملێکراوان بکەن. داوای دادپەروەرییەکی ئازاد بکەن. بەپێچەوانەوە، کاتێک بەدەنگی میللەت ئەردۆغان‌و دەسەڵاتەکەی بەرامبەر ئیرادەی گەل شکست دەخۆن‌و لەهەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێن، ئەو کاته‌ ئێوەش وەک دارودەستەی دەسەڵات مامەڵەتان لەگەڵدا دەکرێت‌و باجی ئەو بێدەنگییەتان دەدەن”.

له‌دانیشتنه‌كه‌ی‌ دادگادا مەحسونی کارامان، یەکێک لەپارێزەرانی دەمیرتاش داوای لەدەستەی دادوەران کرد، دەستبەجێ بریکارەکەی ئازادبکرێت، بەهۆی ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوەی دادگای مافەکانی مافی مرۆڤ لەمبارەیەوە هەیەو تورکیاش وەک ئەندامێکی ئەو دادگایە پێویستە پابەندی بڕیارەکە ببێت.

به‌ڵام دەستەی دادوەران، داواکاری پارێزەرانی دەمیرتاشی‌ رەتکردەوە بەهەڵوەشاندنەوەی ئەم دۆسیەیەو بڕیاری بێبەریبونی دەمیرتاش، بۆیە بڕیاری دواخستنی دادگاییکردنەکەیاندا بۆ رۆژی 7ی ئایاری 2021.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button