وتەبێژی تەندروستی سلێمانی: 29 توشبووی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە

لڤین:

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، 29 توشبووی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە، هۆشداریش دەداتە هاوڵاتییان کە ئەگەر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن ئەوا دۆخەکە خراپتر دەبێت.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە چاوپێكەوتێكدا لەگەڵ PUKmedia لەبارەی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و پڕبوونەوەی نەخۆشخانەكان، دەڵێت: بەداخەوە جارێكی تر حاڵەتەكانی تووشبون بەكۆرۆنا رووی لەبەرز بوونەوە كردووە، ئەمەش چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانەش پاپەند نەبوونی هاوڵاتیان بەڕێكارەكانی خۆپارێزییەوە، چونكە تایبەتمەندی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە زۆر بەخێرای بڵاودەبێتەوە ئەوەش وایكردووە ئێستا هەرێمی كوردستان لە قۆناغێكی مەترسیداردا بێت، هەروەها نەخۆشخانەكانمان بۆ جارێكی تر دەرگاكانیان كرانەوە بەڕووی نەخۆشەكاندا، لەكاتێكدا لەماوەی چەند مانگی رابردوو تەنها یەك نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا هە بوو.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی: دەشڵێت: لەدواین ئاماردا زیاتر لە 90 حاڵەتی توشبوونمان هەیە لەناو نەخۆشخانەكاندا، لەو ژمارەیەش 18 حاڵەتیان باری تەندروستیان زۆر ناجێگیرەو لەبەشی چاودێری وردن، هەروەها 11 حاڵەتیشیان باری تەندروستیان زۆر ناجێگرە و لەسەر ئامێری سیپابن، ئەوەش لە كاتێكدایە لە چەند مانگی رابردوو لە 200 حاڵەتی كۆرۆنا 20 حاڵەتیان باری تەندروستیان ناجێگیر بوو، بەڵام ئێستا رێژەكە بەرزبوەتەوە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت هاووڵاتیان خەمساردن و وەك پێویست پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی نابن.

وتەبێژەکە رونیشیكردەوە: ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلای هاوڵاتیان كراوە بە پەتایەكی وەرزی،  ئەوەش وایكردووە بێمتمانەیەك لەنێوان هاووڵاتیان و كەرتی تەندروستی دروستبێت، ئەوەش بەهۆی قەیرانی ئابوری و سیاسیەوەیە هەروەها ئەوەش وایكردووە هاوڵاتیان درەنگتر بچن بەدەم چارەسەرەوە، بۆیە پێویستە هاوڵاتی لەگەڵ دەركەوتنی هەر نیشانەیەك سەردانی نزیكترین بنكەی تەندروستی بكات، ئەمانە كۆی ئەو بابەتانە كە وایكردووە حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا روو لە بەرزوبونەوە بكات.

د.یاد نەقشبەندی دەشڵێت: بەداخەوە  ئەو كەسانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن زۆربەیان باری تەندروستیان زۆر  ناجێگیرە، ئەوەش وا دەكات زیاتر لەناو نەخۆشخانە بمێننەوەو ئەركەكان قورستر دەبن لەسەر كەرتی تەندروستی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button