بافڵ تاڵەبانی:

پەسەندکرنی بودجە سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتیی ڕایگەیاند، پەسەندکرنی بودجە سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و بودجە بۆ هەموو لایەکی روونکردەوە کە كاری هاوبەش و دانوستاندن زۆر لە گرژی و پێكدادان زیاتر خزمەت بە دۆزی رەوای گەلەکەمان دەکات.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. پەیامێکی بەبۆنەی پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراقەوە بڵاوکردەوە.

لەبەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: پەسەندکرنی بودجەكە سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و هاندەرێکیش دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تر و نزیکبوونەوە و کاری هاوبەشی حكومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. هیوادارین پەسەندکردنی بوجە ببێتە مایەی باشترکردن دۆخی دارایی و ئابووری عێراق و چاککردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان و ژیانێکی باشتر و ئارامتریان هەبێت

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین بەبۆنەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.

پەسەندکرنی بودجەكە سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و هاندەرێکیش دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تر و نزیکبوونەوە و کاری هاوبەشی حكومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. هیوادارین پەسەندکردنی بوجە ببێتە مایەی باشترکردن دۆخی دارایی و ئابووری عێراق و چاککردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان و ژیانێکی باشتر و ئارامتریان هەبێت.

پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ هەموولایەکی روونکردەوە کە كاری هاوبەش و دانوستان زۆر لە گرژی و پێكدادان زیاتر خزمەت بە دزۆی ڕەوای گەلەکەمان دەکات. خەڵکی كوردستان ماندووی ساڵانێکی پڕ لە ناسەقامگیری ئابوورییە و چاویان لە داهاتوویەکە کە تێیدا مافە دەستووری و شایستە داراییەکانیان پارێزراوبێت و دۆخێکی جێگیری بژێوییان هەبێت.

سوپاسی هەموو ئەو هێز و لایەنانە دەکەین کە پشتگیریان کردین و هاوکارمان بوون بۆ گەیشتن بەم قۆناغە گرنگە. سوپاسی دۆست و خەمخۆرە عێراقییەكان دەکەین و هیوادارین ئەمە ببێتە بناغەیەك بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر و چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تر.

دەستخۆشی لە تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بۆ هەوڵی بەردەوام و کۆششی بێوچانیان بۆ گەیشتن بە ئەنجام لە دانوستاندنەکان. رۆڵی گرنگ و مێژوویی ئەوان لەبیرناکەین و نموونەی دانوستانکاری سەرکەوتوو و ماندوونەناس بوون. دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەین بە تایبەت فراکسیۆنی یەکێتی بۆ خەمخۆری و ماندوبوونیان لە پێناو سەقامگیری ئابووری عێراق و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێغی نەكرد لە شەونخونی و هەوڵی بێوچان بۆ كردنەوەی گرێكوێرەكان و دۆزینەوەی دەرچەی رزگاربوون لەو قۆناغە سەختە. لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کۆمەڵانی خەڵکیشدا بەرگەی هەموو توانج و هەڵمەتە ناڕەواكانی گرت. ئەم سەركەوتنەش وەڵامە بۆ هەموو ئەو گومان و تۆمەتانەی كە ئاراستەی کراوە لە بەرامبەر ڕۆڵی مێژویی و بنەڕەتی یەکێتی و سەنگ و پێگەی لە نەخشەی سیاسی عێراق و كوردستاندا. ئێمە لە سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێن دووپات دەکەینەوە لە داهاتوودا هەموو پێگە و دیبلۆماسیەتی خۆمان بخەینە خزمەتی چارەسەرکردنی كێشە هەلپەسێردراوەكانیترەوە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، لەپێناو بەدیهاتنی داوا ڕەواكانی گەلی کوردستان و دابینكردنی ماف و شایستەییەكانی.

سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button