شیعەکان باش دەزانن چیان دەوێت !

• کێشەی گەورە لە تاڵانی نەوت و بردنی سامانە سروشتییەکان و کانزا و شوێنەوارە مێژوییەکانی عێراقدا هەیە. بەڵام زۆر باش دەوڵەتی قووڵ و سێبەرو میدیاو مەندوبەکانیان بەرگی ئەستووری بۆ ئەدوورن و حەیاچونەکە دادەپۆشن و خەریکی پرسی کوردن. تەنانەت پەرلەمانتاری کوردیی هەیە فێری ئەو درومانییە کراوە بۆ داپۆشینی ئەو زنجیرە تاڵانی و گەندەڵیی و عەیب و عارانەی ماڵی شیعە بەدرێژایی دەساڵی پێشوو، لە کەوانەدا (مانای ئەوە نییە لە هەرێم گەندەڵی و عەیب و عار نییە)
• چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد ئاسان ناچێتەوە جێی خۆی ئەگەر ئیرادەیەکی نێودەوڵەتی بەهێز نەبێت، کورد چیتر لە هیچ پرۆسەیەکی دیموکراسی و هەڵبژاردنی پەڕلەمانیدا نەک نایباتەوە بەڵکو ئیستیحقاقی نەتەوەییش ناپچڕێنێت، چونکە مەیلی فاشیزمێکی ڕێکخراو و سەپاندنی ئیرادەیەکی زۆرینە و تاکڕەو زاڵە بەسەر کۆی پرۆسەی سیاسیدا.
• لەلایەکی تر چاککردنەوەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد هەر پەیوەست نییە بە شەفافیەتی نەوت و موشتەقاتەکانی و گرێبەستێک کە ڕۆژ واژو دەکرێ و شەو دەستکاری دەکرێ. پرۆسەکە تێکڕا تێک چوەو ئەستەمە چاککردنەوەی. خۆ ئەگەر نیەتێک هەبێت بۆ باشبوون و چاکسازیی ئەوا به‌ تونێلی چاككردنی پرسی نه‌وت و ئاسایش و ئابوری و سێنتراڵکردنەوەی عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت تا دەگاتە لێدان لە قەوارەی هەرێم و بچوککردنەوەی لەڕوی دەستورییەوە. بۆیە لەدەسەڵاتی هیچ فراکسیۆن و مەندوبێکدا نییە چیتر بانگەشەی ئاساییکردنەوەی ئەو دۆخە بکات بۆ مەبەستی پروپاگەندەی سیاسی و ئایدۆلۆژیی حیزبیی. پرسێکی زمانی و فەرهەنگی و جیۆسیاسیی کوردیی بەهێز هەیەو ئەقتابگەلی دەسەڵاتگەریی شیعی و ناسیۆنال مەزهەبی عەرەبی و هەرێمایەتی بەوە ڕازی نییەو فاشیزمێک وەئاگا هاتوەو دەبێت ئاگاداری بین.
بۆیە مەندوبانی شیعی و سوننی و هالەی دەوری ئەو فاشیزمە باش دەزانن چیان دەوێت و کاربۆ چ بەرنامەو گوتارێکی سیاسی و ئایدۆلۆژیی دەکەن و بەتەمای چین، تا ڕادەیەکیش دەستکراوەن دژی کورد. مەندوبانی کوردیش پەرتەوازەو بێ گوتارو بێ پرۆژەن، هاوپەیمانی هیواش هێندەی تر ئەو گوتارەی شەق و شڕو بێ پرۆژە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button