پارێزگاری هەولێر:

مەراسیمی فەرمی بۆ پێشوازی لە تەرمی کەمال مەزهەر رێکدەخەین

لڤین:
ئەمشەو تەرمیکەمال مەزهەر مێژوونووسی کورد گەیشەوە شاری هەولێر و پارێزگاری شارەکەش رایگەیاند، لەمەراسیمێکی تایبەت و شایستەدا پێشوازیی فەرمی لە تەرمەکەی دەکەم.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمشەو، لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم و ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و خانەوادەی کۆچکردوو، لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لەگەڕانەوەی تەرمی نوسەر و مێژوونوسی کورد (د.کەمال مەزهەر)کرد.
نپارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لەمەراسیمێکی تایبەت و شایستەدا پێشوازیی فەرمی لە تەرمی نوسەر و مێژوونوسی کورد (د.کەمال مەزهەر) دەکرێت و دواتر بەرە و شاری سلێمانی بۆ دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەیوان بەڕێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button