بایدن: دەمانەوێت کۆنتڕۆڵی چەک بکەین
لڤین:
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆنتڕۆلی چەک لە وڵاتەکەیاندا دەکەن و دەڵێت ئەو بابەتە نابێت ببێتە کێشەیەکی حزبی.
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، داوایکردووە کە کۆنترۆڵی چەک لە نێوان هاوڵاتیاندا بکرێت.
بایدن لەبەیاننامەیەکی کورتدا بەناوی کۆشکی سپیەوە لەسەر تەقەکردنەکەی کۆلۆرادۆ کە بووە هۆی گیان لەدەستدان 10 کەس کە لەنێویاندا ئەفسەرێکی پۆلیس هەیە، وتی: پێویست ناکات خولەکێکی تر چاوەڕێ بین، با بەهەنگاوی لۆژیکیانە ژیان ڕزگار بکەین.
ئەو وتی، دەتوانین لە سیستەمی پشکنینی کەسیدا چەکی هێرشبەری نەهێڵین ، نابێت ببێتە ئەو کارەش ببێتە کێشەیەکی حزبی.