عەلی حەمە ساڵح:

پێویست نیە شاندی حکومەتی ھەرێم جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بەغدا

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێویست نیە شاندی حکومەتی ھەرێم جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بەغدا و بۆ دانوستان دانوستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی عێراقدایە، پەرلەمانتارانی کورد بیکەن باشتر لە زمانی یەک دەگەن و باشتریش دەتوانن لۆبی بکەن.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، “ھیچ پێویست نیە شاندی حکومەتی ھەرێم جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بەغدا و بۆ دانوستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی شیعە، بژاردەکان زۆر ڕونن، دانوستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی عێراقدایە، پەرلەمانتارانی کورد بیکەن باشتر لە زمانی یەک دەگەن و باشتریش دەتوانن لۆبی بکەن، بۆیە ئەگەر حکومەتی ھەرێم نیەتی ڕێککەوتنی ھەیە، بژاردە دروستەکە بداتە دەست پەرلەمانتارە کوردەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردوە”ئەگەر ھەرێم ئامادەیە 250 ھەزار بەرمیل و نیوەی داھاتە فیدڕاڵیەکان بدات، ھەموو پەرلەمانتارە کوردەکان لە ئێستاوە دەستدەکەن بە لۆبیکردن، و ھەموانیش پشتیوان دەبین، ئەگەر ھەرێم نایەوێت نەوت بدات و دەیەوێت بەھای ٢٥٠ ھەزار بەرمیل بدات.. یاساکەش بڕوات لە جێبەجێکردن گرفت دروستدەبێت”.

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی خستەڕو”بەداخەوە ئەو جوھدەی شاندی ھەرێم لەگەڵ بەغدا کردیان لە چاکسازی دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچەو خانەنشینت کردبایان ئێستا گرفت لە موچەی فەرمانبەراندا نەمابو، بەھێزو توانایەکی زۆر تر لەگەڵ عێراق دانوستان دەکرا”.

عەلی حەمە ساڵح رونیشیکردەوە، تەنیا ئەو بڕیارانەتان جێبەجێکردبا لە 22ی ئازاری 2020 دەرچو، کە چەندین خاڵی گرنگی چاکسازی تێدابو، ئێستا ھەرێم لە دۆخێکی تردا دەبو، دوای ساڵێک بڕیارەکانی جێبەجێنەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button