ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

بەهۆی کردنەوەی ئاگری نەورۆزەوە چەندین کەس دەستگیرکران

لڤین:

دوای ئەوەی لە بەشێکی زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری نەورۆزکرایەوە و هاوڵاتییان ئاهەنگیان گێرا، کەسە دیارەکانی ئەو چالاکیانە دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی سەقز، مەریوان و سنە چەندین کەسیان لە ئەندامانی چالاکییەکانی نەورۆز دەستگیرکردووە.

لە ڕۆژانی پێشوازی لەو هاتنی نەورۆز و یەکەم ڕۆژی مانگی نەورۆز هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕێگریان لە چەندین کۆبوونەوەی هاوڵاتییان کرد بۆ پیرۆزرکردنی یادەکە، بەڵام یادەکە لە بەشێک لە شارەکان بە گەرمی بەڕێوەچوو.

لە شارەکانی سەقز و سنە و مەریوان و چەندین شار و شارۆچکەی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کردنەوەی ئاگر پێشوازی لە هاتنی نەورۆزکرا و تێیدا ئەوانەی بەشداریان کردبوو بە جلی کوردییەوە هاتبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button