تەرمی پڕۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر دەگەڕێنرێتەوە کوردستان

لڤین:

تەرمی پڕۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان و بڕیارە رۆژی چوارشەممە بگاتە شاری هەولێر و پاشان بەرەو شاری سلێمانی بەڕێبکرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە”وابڕیارە ئەمشەو تەرمی کەسایەتیی ئاکادیمیی و نیشتمانیی کوردستان، کۆچکردوی خۆشەویستمان بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرو پێشوازیی بکرێت، لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەدا لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەشدارانی مەراسیمەکەوە پێشوازیی ڕەسمیی دەکرێت و بەرەو شاری سلێمانی ماڵئاوایی لێدەکرێت”.

بەپێی پلانی پێشوازیەکە کە لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دانراوە، رۆژی چوارشەممە لە دەروازەی شاری سلێمانیدا لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و ئامادەبوانەوە پێشوازیی دەکرێت و بە مەراسیمێکی شایستە بۆ دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەیوان بەڕێدەکرێت.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکردوە”بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە پێویستە هەموان پابەندی ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان بن”.

16ی ئەم مانگە، د. كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژونوسی به‌ناوبانگی كورد له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد.

كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ ساڵی 1937 له‌ ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبوه‌، له‌ ساڵی 1959 له‌ زانكۆی به‌غدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌بواری مێژو به‌ده‌ستهێناوه‌ و پاشان روی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كردوه‌.
چه‌ندین كتێب و په‌رتوكی به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و روسی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ش:
بە زمانی عەرەبی
– کوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم
– ڕاپەرینی 1920 لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت
– چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین
– ڕۆلی گەلی کورد لە ڕاپەرینی 1920ی عێراق
– سەرھەڵدان
– چینی کرێکاری عێراق پەیدابونەوە و یەکەمین بزوتنەوەکانی
– مەکیاڤێلی و مەکیاڤێلیسم
– حەقیقەتەکانی مێژوی کوردەکان
– چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان
– چەند وانە لە سەر مێژوی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ

بە زمانی کوردی
– کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهاندا
– کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی حکومەتی بەریتانیادا
– ئافرەت لە مێژودا: کورتە باسێکی مێژویی و کۆمەڵایەتی
– تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنوسی کوردیدا
– مێژوو
– ڕونەسانس
– پەڕەکانێک لە مێژوی گەلی کورد
– چینی کرێکارانی عێراق پەیدابونەوە و یەکەمین بزوتنەوەکانی

بە زمانی ڕوسی
– خەباتی ڕزگارکەری کوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی 1932-1918ی زایینی
– کورتەیەک لە مێژوی کوردەکان لە ساڵانی 1958-1918ی زایینی
– بەشدرایکردن لە نووسینی کتێبەکانی: پەیدابونەوەی چینی کرێکار لە وڵاتە ئاسیاییەکان و ئەفریقاییەکان



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button