دوو پەرلەمانتاری کورد لە بەغداد

دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی هەڵەیەكی گەورە بوو

لڤین:

دوو پەرلەمانتاری كورد ڕایدەگەیەننن، دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی هەڵەیەكی گەورە بوو، هۆشداریشدەدەن لە دووبارەكردنەوەی سیناریۆی هەڵبژاردنی دادوەرانی كۆمسیۆن لە پرسی تایبەت بە دادگاكەدا.

یوسف محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی هەمواری دەستور و بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2005ی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە زۆرینەی سادە هەڵەیەكی گەورە و پێشێلكردنێكی ڕوونی دەستوور بوو، بەتایبەت خاڵی دووەمی مادەی 92ی دەستور، كە دەڵێت دەنگدان لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی پێویستە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بێت، بەپێی ناوەرۆكی ئەم مادەیەش پێویستە هەر یاسایەكی تایبەت بە دادگای باڵا بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ بێت.

دەشڵێن”فراكسیۆنی گۆڕان زیاتر لە جارێك داوایكرد دەنگدان بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ بێت، بەڵام گوێ بە بۆچوونەكە نەدرا ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەشداری لە دانیشتنی دەنگداندا ڕەتبكاتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئومێدی خۆیشیان نیشاندەدەن بە ڕاستكردنەوەی ئەو (هەڵە زەقە) كە لە ئایندەدا دەبێتە هۆی ڕودانی كێشەی زۆر بەتایبەت لە ڕاستاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، كە دەبێتە مایەی دروستكردنی گومان لەلایەن فراكسیۆنە سیاسییەكانەوە.

لەهەمان كاتدا هۆشداری دەدەن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی هەڵبژاردنی دادوەرانی ئەندام لە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كە زۆرێك كێشە و گرفت و ناڕوونی تیابوو لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی، بەڵكو پێویستە دەرگای خۆپاڵاوتن بكرێتەوە بۆ ئەوانەی ویستیان بۆ ئەندامێتی دادگاكە هەیە و مەرجە یاساییەكانیان تیایە، دواتر هەڵبژاردنی ئەوانەی خاوەن تایبەتمەندی لێهاتوویی و دەسپاكی و شارەزایی و ئاستی زانستین، لەگەڵ ڕەچاوكردنی بوونی نوێنەرایەتی پێكهاتەكان بەهۆی ئەوەی پرسێكی دەستورییە، لەگەڵ دوركەوتنە لە پشكپشكێنە.

كۆتایی هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاسایی دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندكرد، ئەمەش پاش ناكۆكی و ململانێی نێوان هێز و فراكسیۆنەكان لەسەر دەقی پرۆژەیاسایەك كە تایبەت بە دادگاكە پێشكەشكرابوو، لەو دانیشتنەدا ژمارەیەك لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ناڕەزایەتییان نیشاندا و بایكۆتیان كرد.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button