نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان:

پیر لوقمان زەردەشتی نییە

لڤین:

نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان وەڵامی پیر لوقمان دەداتەوەو ئاماژە بۆئەوەدەکات ئێمە ئەو کەسانە بە زەردەشتی نازانین، بەڵکو بە دەنگێک و هەوڵێکی گوماناوی و تێکدەرانە دژ بە دینی زەردەشتی دەزانین.

دوای ئەوەی کەسێک بەناوی پیر لوقمان لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا قسە لەسەر ئاینی ئیسلام دەکات و دەڵێت رۆژانە سێ تف لەوێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکەین، ئاوات حیسامەدین نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان وتەکانی بەهەوڵێکی تێکدەرانە وەسفدەکات و لەلێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند:” ئێمە ئەو کەسانە بە زەردەشتی نازانین، بەڵکو بە دەنگێک و هەوڵێکی گوماناوی و تێکدەرانە دژ بە دینی زەردەشتی دەزانین”.

پیر لوقمان كه‌ خۆی وك ڕابه‌ری ئاینی زه‌رده‌شتییان له‌هه‌رێمی كوردستان دەناسێنێت، ناوی لوقمان حاجی کەریمەو پاش گەڕانەوەی لەدەرەوەی وڵات ساڵی ٢٠١٥ ناوەندی زەردەشتیانی کوردستانی دامەزراند.

ئاوات حوسامەدین ئەوەشیخستۆتەڕوو.” بۆیە هەموو رای گشتی کوردستان دڵنیا دەکەین، کە ئەم جۆرە کەسانە بە ئەجیندای گوماناوی دەرەکی تەیار کراون بۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایشی کوردستان، بە مەبەستی بڵاو کردنەوەی ڕک و کینە لە نێوان ئاینەکانی کوردستان بۆ تێکدان ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان”.

نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان ئەوەشیخستەڕوو، لە چوارچێوەی پرۆسەی پێکەوە ژیانی ئاینی لە کوردستان کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەرپەرشتی ئەکات، رێز لە هەموو ئاینەکانی کوردستان دەگرین”.

لەچەند رۆژی رابردوودا کەسێک بەناوی پیر لوقمان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت رۆژانە تف لەوێنەی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکەین.

سەڵاحەدین ئەیوبی (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١١٣٧- ٤ی ئازاری ١١٩٤) سەرکردەیەکی کوردو دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەیوبی بووە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button