مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاو کردەوە
لڤین:
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، “ئەوەی لە عەفرین روویدا شکستی بەها مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو”.
بۆ سێیەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لهلایهن هێزهكانی سوپای توركیا و گروپه چهكدارهكانی سەر بەو وڵاتە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا تویتێکی کرد و تێیدا نوسیوویەتی: بێدەنگی بەرامبەر پاراستنی دانیشتوانی عەفرین و ئەو تاوانە جەنگییانەی لەلایەن هێزەداگیرکارەکانەوە روودەدات پێچەوانەی ئەو یاسا نێودەوڵەتیانەیە کە نەتەوەیەکگرتووەکان باوەڕی پێی هەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “کۆتایی ئەم تاوانە تەنها دوای ئەوە دێت کە خەڵکی عەفرین بگەڕێنەوە و کۆتایی بەو دۆخە سەربازییە لەو ناوچەیە بێت”.