عەلی حەمە ساڵح بۆ بەرپرسانی هەرێم: پێشنیازەکەی شیعە باشە و ڕەتی مەکەنەوە

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح، هۆشداری دەداتە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێشنیاری لایەنە شیعییەكان لەبارەی پشكی هەرێم لەبەشە بودجەی ساڵی (2021) رەتنەكەنەوە، دەشڵێت: ھیوادارم لایەنە کوردیەکان ھەمان ھەڵەی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنان نەکەن.

‌عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی پێشنیازی لایەنە شیعەکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان نوسینێکی بڵاو کردەوە.

ئەو پەرلەمانتارە، لەسەرەتای نوسینەکەیدا دەڵێت: ” لایەنە شیعیەكان پێشنیارێكی نوێیان هێناوە بۆ ڕێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم، بەراورد بە واقعی عێراق و ڕێكنەكەوتن، ئەم پێشنیارە خراپ نیە و پشكی هەرێمی كوردستانی پاراستوە، هەرێم بۆ خەرجی كۆمپانیاكانی نەوت (210) هەزار بەرمیلی بۆ دەمێنێتەوەو (250) هەزار بەرمیلیش ڕادەستی سۆمۆ دەكات، بەپێی یاسای كارگێڕی دارایی نیوەی داهاتە نانەوتیە فیدڕاڵیەكانیشی بۆ دەمێنێتەوە”.

لەکۆتایی نوسینەکەشیدا عەلی حەمە ساڵح، هۆشداری دەداتە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێشنیاری لایەنە شیعییەكان لەبارەی پشكی هەرێم لەبەشە بودجەی ساڵی (2021) رەتنەكەنەوە و دەڵێت: “ھیوادارم لایەنە کوردییەکان ھەمان ھەڵەی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنان نەکەن! بەبێ دراسە ڕەتیان کردوە و دواتر حکومەت دەیوست دانوستان بۆ تەنفیزی بکات.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button