نازم دەباغ: پێکهێنانی نەخشەی کوردستانی گەورە خەونە

لڤین:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، نەخشەی کوردستانی گەورە لەوانەیە خەونی هەندێک لە پارتە کوردییەکان بێت، بەڵام پێکهێنانی نەخشەیەکی لەو جۆرە و یەکگرتنی هەموو کورد مەحاڵە و زیاتر وەک خەونێک وایە.

نازم دەباغ رایگەیاند، نەخشەی کوردستانی گەورە لەسەر پولەکەی پاپا بیرۆکەی چەند هونەرمەندێکی مەسیحی بوو و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند نەکراوە .

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی تەهران تایمز وتی: نەخشەی کوردستانی گەورە لەوانەیە خەونی هەندێک لە پارتە کوردییەکان بێت، بەڵام پێکهێنانی نەخشەیەکی لەو جۆرە و یەکگرتنی هەموو کورد مەحاڵە و زیاتر وەک خەونێک وایە ئەمەش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیای کوردستان کە دابەش بووە بەسەر چوار دەوڵەتدا؛ عێراق، ئێران، تورکیا و سوریا.

دەباخ رایگەیاندووە، هەڵوێستی ئێران و تورکیا لەسەر پولەکەی هەرێم بۆ پاپا وەبیرهێنەرەوەی هەمان هەڵوێستی ئەو دوو وڵاتەن کە لەکاتی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان نواندیان .

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت لە رەوشی ئێستادا زیاتر وریا بین و تەنیا ئامانجمان خەون و مافەکانی گەلی کورد بێت لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا ، ئەو کێشانەی کە روبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە بەبێ پەسەندکردن و پشتیوانی وڵاتانی دراوسێ و حکومەتی عێراق چارەسەر نابن .

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button