قوباد تاڵەبانی:
پێویستە ئەو یاسایانەی لەمپەر بۆ کۆمپانیاکان دروست دەکەن هەموار بکرێنەوە
لڤین:
جێگری سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و یاسایانه هه‌مواربكرێنه‌وه كه‌له‌مپه‌ر دروستده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی كاری كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌کەی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نوێی تۆماری كۆمپانیاكانی كرد كه‌له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی نوێی تۆماری كۆمپانیاكان كرا و قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، ئامانج له‌رێكخستنه‌وه‌ی تۆماری كۆمپانیاكان، هه‌نگاوێكه بۆ باشتر خزمه‌تكردن و به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و ئاسانكاریكردن بۆیان، له‌پێناو ڕاییكردنی كاروباره‌كانیان له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا.
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویسته ئه‌و یاسایانه هه‌مواربكرێنه‌وه كه‌له‌مپه‌ر دروستده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی كاروباره‌كانی كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ھه‌روه‌ھا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پرۆسه‌ی تۆماركردنی كۆمپانیاكان كرده‌وه.