لەسەر گیان لەدەستدانی ئۆجالان پارێزەرەکانی روونکردنەوە دەدەن

لڤین:
نوسینگەی پارێزەرانی ئۆجالان لەبارەی دەنگۆی مردنی رێبەری پەکەکە داوا دەکات بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان سەردانی ئیمراڵی بکەن .

دوای ئەویە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی تورکیا دەنگۆی گیان لەدەستدانی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی بڵاو بۆیەوە نووسینگەی پارێزەرانی ئۆجەلان کە بە نوسینگەی پارێزەرانی سەدە ناسراوە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوەرایانگەیاندوو بە هیچ شێوەیەک ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ بریگرتەکانیان هەریەکە لە عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر کۆنار، بەڕێز حامیلی یڵدرم و ڤەیسی ئاکتاش بکەین ئەنجامبدەن.

لە کاتێکدا دوایین چاوپێکەوتنی پارێزەران لە زیندانی ئیمرالی لە 7ی ئابی 2019دا، کە تەنیا بۆ ئۆجالان ئەنجامدرابوو، دواینجاریش لە رێی تەلەفۆنەوە لە 27ی نیسان پەیوەندی ئەنجامدراوە و لەوکاتەوە هیچ هەواڵێک لەسەر ئۆجالان نییە.

پارێزەرانی سەدە راشیانگەیاندووە “لە 14.03.2021 دا لە ژمارەیەک ئەکاونتی تۆڕی کۆمەڵایەتی نەناسراو دەنگۆی گیان لەدەستدانی ئۆجالان بڵاوبوویەوە ئێمە بە جدی هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە لە دژی موەکیلەکانمان لە ئیمرالی دەکرێت، بەدواداچوونی جدی دەکەین، کە ماوەیەکی زۆرە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ نەکراوە و هەنگاوی پێویست دەگرینە بەر ئێمە نازانین ئەو پڕوپاگەدانە لە چ سەرچاوەیەکەوە بڵاوودەکرێنەوە”.

پارێزەرەکان ئەوەشیان وتووە: ئەو دەنگۆیانە بە شێوەی خولیی دەربارەی بەڕێز ئۆجالان دەکرێت بێشک گرینگترین هۆکاری ئەم دۆخە ئەو گۆشەگیرییە قورسەیە کە بەسەر ئیمڕالیدا جێبەجێ دەکرێت و ئەو ڕاستییەیە کە هەموو ئاسانکاریی زانیاریی-چاودێریمان لێ بڕدراوە .

ئەوەشی راگەیاندوو کە بەهۆی ناستانداردی زیندانەکەوە نیگەرانی جدییان هەیە “جارێکی تر داوا لە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن، بۆ ئەوەی زیندانی ئیمرالی وردبینی بکرێت، مافی سەردان و پەیوەندییە یاساییەکان بە بێ جیاوازی جێبەجێ بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button