بەڕێزان ئێوە پارتیتان بە چ داناوە و یەکێتی بە چ ئەزانن؟!

وەرگیراوە لە فەیسبووکی دریڤان عەبدولقادر

لە دوای چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ھەندێ جار ئەبینم لە سۆشیال میدیا و کەناڵە میدیاییە  جیاجیاکان ھەندێ دەستەواژە بەکار ئەھێنن وەکو (دانپیانانی پارتی، پێرۆزبایی پارتی ، موفاتەحەی پارتی بۆ یەکێتی لە دوای چوارەمین کۆنگرەوە…ھتد.(

بەڕێزان ئێوە پارتیتان بە چ داناوە و یەکێتی بە چ ئەزانن؟!

پارتی موجەرد حزبێکە ھەر وەک سەرجەم حزبەکانی دی ئەم ھەرێمە، پارتی و یەکێتی و سەرجەم حزبەکانی دیکەی بریتین لە  دامەزراوەیەکی حزبی  و سیاسی بەشێکان بەشدارن لە دەسڵات و حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان و بەشێکیشان ئۆپۆزسێونن.

ھەر حزبێک بیەوێت کۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات پێویستی بە ڕێوشوێنی یاساییە نەک دانپیانانی حزبێک یان لایەنێکی دی.

یەکێتی حزبێکە خاوەنی مێژوویەکی دوورودرێژی پڕسەروەرییە و ئەگەر لە حزبەکانی دی زیاتر نەبێت ئەوە ھیچی لە ھیچ حزبێکی تر کەمتر نییە و بە پێی قانونی ئەحزابی عێراقی و رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق و بە ئامادەبوونی کۆمسیۆنی ناوبراو چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەست و سەرکەوتوو بوو .

ئیتر جگە لەوە پێویستی بە دانپیانانی ھیچ و حزب و لایەنێکی تر نییە . ئەوەی ئەمێنێتەوە لە ڕووی ئسوڵییەوە  ھەندێک حزب و لایەن پاش ئەنجامدانی کۆنگرە بە سەرکەوتووی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئەو حزبە ئەکەن و ھەیە ئەوە پیرۆزباییە  ناکات.

بیرتان نەچێت شتێک ھەیە لە دونیای سیاسەت پێی ئەوترێت ( المعاملة بالمثل) واتا چۆن بەرامبەرەکەت یاخود رکابەرەکەت مامەڵەی لەگەڵ کردی تۆ بە ھەمان شێوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیتەوە.

بۆیە بەڕیزان یەکێتی چوارەمین کۆنگرەی خۆی بە سەرکەوتووی بەست و پێویستی بە موفاتەحە و دانپیانانی ھیچ کەس و لایەنێک نییە و نابێت، و سەبارەت بە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کونگرە ئەوە ئێمەش بە ھەمان شێوەی ئەو حزبانە مامەڵەیان لەگەڵدا ئەکەین .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button