لە پەرلەمانی عێراق شەڕەبۆکس دروستبوو

لڤین:
شەڕە بۆکس لە نێوان یوسف کلابی و ناسڕ هەرکی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقدا دروستبوو بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارە عەرەبەکە قسەی بە سەرۆکی پارتی وتووە.

کەمێک لەمەوبەر لە کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا بەهۆی ئەوەی جنێوی بە پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعود بارزانی داوە، ناسڕ هەرکی پەرلەمانتاری پارتی، هێرشیکردە سەر یوسف کیلابی پەرلەمانتاری سەربەخۆ.

دوای هێرشی پەرلەمانتارەکەی پارتی لەناو کافتریای پەرلەمانی عێراقدا شەڕە بۆکس دروستبووە بەڵام دواتر لەلایەن پەرلەمانتارانی دیکەوە شەڕەکە کۆتایی پێهێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button