هاوسەری مەحمود سەنگاوی لە سوید کۆچی دوایی کرد

لڤین: شەوی ڕابردوو سەعدە حمەساڵح سلێمان، هاوسەری مەحمود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە سوید بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

لەو بارەوەیەوە نوسینگەی تایبەتی مەحمود سەنگاوی، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی لە ناکاوی (سەعدە حمەساڵح سلێمان) ناسراو بە (حاجی سعدە) خێزانی هەڤاڵ مەحمود سەنگاویتان پێڕادەگەیەنین، کە شەوی ١٥/٣/٢٠٢١ لە وڵاتی سوید و لە شاری ستۆکهۆلم لە تەمەنی (٥٩)ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ دواجار چاوە نەرمەکانی تا ئەبەد لێک ناو و ماڵئاواییەکی بە سوێی لێ کردین”.

لە پرسەنامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە پرسەی کۆچکردو لە ماڵی مەحمود سەنگاوی لە گەڕەکەی ڕاپەڕین دەبێت بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان.

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە تەرمەکەی بگاتەوە سلێمانیی و لە گۆڕستانی بەکرەجۆ لەسەر وەسیەتی خۆی لە تەنیشت هاوڕێی تەمەنی (شەکیبە خان) هاوسەری مەردان چاوشیندا بەخاک بسپێردرێت.

سەعدە حمەساڵح سلێمان، لە ساڵی ١٩٨٣ دا ژیانی هاوسەریی لەگەڵ هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی پێکهێناوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button