بەوێنە… ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە

لڤین: بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە سەر ڕێگای ڕانیە – دووکان لە نزیک مەفرەقـی سماقوڵی دوو کەس برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە، شەوی ڕابردوو لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری میسیوبۆشی و بارهەڵگرێک لە جۆری مـارسیـدس ژمـارەی تـورکـیا، ڕوویداوە و لە ئـەنجامدا شـۆفـێـر و سـەرنـشـیـنـی ئـۆتـۆمبـێـلـە تـایـبـەتەکە بـریـنـدار بـوون.
ھاتووچۆی ڕاپەڕین، ئاشکراشیکردووە هـۆکــاری ڕوودانــی ڕوداوەکــە تیژڕەویی و بەکارهێنانی خواردەنەوە کحولییەکان بووە.