پوتین: “ئەمریکا هەوڵ دەدات باوەڕ بە جیهان بهێنێت کیێڤ دەستی لە هێرشەکەی مۆسکۆدا نییە”

لڤین

سەرۆکی رووسيا، ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا هەوڵ دەدات باوەڕ بە جیهان بهێنێت بەوەی کیێڤ دەستی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆدا نییە و، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەم هێرشە خوێناویەی ئەنجامداوە.

سەبارەت بەهێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ و گرتنەبەری ڕێکارییەکان، پوتین لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و ناوچەکە و بەڕێوەبەرانی دەزگای هەواڵگریی و هێزەکانی ئاسایش کۆبووەوە.

لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەشی کرد، پوتین داوای زانیاری لە بەرپرسان کرد لە بارەی بەرەوپێشچوونی لێکۆڵینەوەکان و ناساندنی هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە هێرشە تیرۆریستییەکەدا هەبووە، لەگەڵ ڕێکخەران و هاندەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە.

پوتین باسی لەوە کرد کە پێویستە لێکۆڵینەوەکە بە شێوەیەکی بابەتیانە و بە پیشەیی و بەبێ هیچ لایەنگرییەکی سیاسی ئەنجام بدرێت و ڕایگەیاند: “دەزانین ئەم تاوانە لەلایەن ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە ئەنجامدراوە، کە جیهانی ئیسلامی چەندین سەدەیە بەرەنگاری ئایدۆلۆژییەکەی دەبێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەپێی زانیاریە هەواڵگیرییەکان دەبینین ئەمریکا لە ڕێگەی کەناڵە جۆراوجۆرەکان و مانگە دەستکردەکانەوە هەوڵدەدات باوەڕ بە جیهان بکات بەوەی کیێڤ دەستی نییە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆدا و، شوێنکەوتووان و ئەندامانی ڕێکخراوی داعش کە لە ڕووسیادا قەدەغەیە هێرشە تیرۆریستییە خوێناوییەکەی ئەنجامداوە. دەزانین ئەم ستەمە کە دژی ڕووسیا و گەلەکەی کراوە بە دەستی کێ ئەنجامدراوە. تیشکمان لەسەر ئەوەیە کێ داوای کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button