پۆلیسی سۆران: کەسێکمان دەستگیرکرد لە تیکتۆک و سناپچات کچان و کوڕانى هەڵخەڵەتاندووە

لڤین

پۆلیسى سۆران دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، کە “لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کچان و کوڕانى هەڵخەڵەتاندووە و دواتر هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەى لێکردوون”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هاونیشتمانییەک لە بنکەی پۆلیسی خەلیفان سکاڵای لە دژى تۆمەتبارێكی نەناسراو تۆمارکرد کە گوایە لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک و سناپچاتەوە، قسەی لەگەڵ کچ و کوڕی سکاڵاکار کردووە و هەڵی خەڵەتاندوون و هەرەشەی لێکردوون کەوا وێنەی کچەکە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و توانیویانە تۆمەتبار ( د . ی . س ) دەستگیربکرێت و دواى ئەوەى گوتەى لێوەرگیراوەو دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و وەک پۆلیسى سۆران دەڵێت، تۆمەتبارەکە چەندین خەڵکی دیکەى لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە فریوداوە و هەڕەشەی لێکردوون و لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەى 2 لە یاسای خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستبەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button