حکومەتی عێراق رێژەی باجی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو نزمدەکاتەوە

لڤین

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وزاری ئابوری عێراق بڕیاردرا، رێژەی باج و گومرگی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو بە رێژەی 50٪ کەمبکرێتەوە، ئەو بریارەش لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سور.

نوسینگەی ئەنجومەنی وزاری ئابوری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبونەوەی حەوتمی ئەنجومەنی وزاری ئابوری بەرێوەچو و گفتگۆ لەبارەی خشتەی کاروبارەکانی حکومەت کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکە بڕیاردرا پڕۆژەی بنیادنانی پێکبەستی شەقامی بسانەیی ساعە بە شەقامی بازنەی ریحابی شاری فەلوجە جێبەجێ بکرێت، هەروەها، لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سور بڕیاردرا داواکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ جێبەجێ بکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕو، بە گوێرەی داواکارییەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ باج و گومرگی سەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو بە رێژەی 50٪ بۆ ماوەی ساڵیک نزمدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button