سەرۆكی دەزگای دادوەری ئێران سەردانی عێراق دەكات

لڤین

میدیاكانی ئێران ئاشكرایانكرد كە سبەینێ سێشەممە سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ دوشەممە، میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە: لە وەڵامی بانگهێشتی فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە یاسایی و دادوەرییەکانی نێوانیان، سبەینێ سێشەممە، غولام حسێن موحسینی ئێجیی، سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراق دەکات.

رونیانكردوەتەوەكە، لە كارنامەی سەردانەكەی سەرۆكی دەزگای دادوەری ئێران، وردبینی كردنە لە بەدواداچونی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بۆ دۆسییەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە فڕۆکەخانەی بەغداد، هەروەها ئەنجامدانی دیدارە لەگەڵ ئەو ئێرانییانەی لە عێراق نیشتەجێن.

میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، تاوتوێی هاوكاری نێوان هەردو وڵات لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیكەی سیاسی عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button