بەپێی نوێترین ریزبەندی زانکۆی سلێمانی یەکەمی کوردستان و سێیەمی عێراقە

لڤین

بەپێی نوێترین ریزبەندی زانکۆکان، جارێکی تر زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە.

بەپێی نوێترین راپۆرتی وێب ئۆف ساینس زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندیی سایتەیشندا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە.

ریزبەندییەکە پشتبەستە بە ژمارەی سایتەیشنی (٢٠٠٨) توێژینەوەی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی کە لەنێوان ساڵانی (٢٠١٩ – ٢٠٢٣)دا بڵاوکراونەتەوە و تێیدا ٢٥ ھەزار و ٩٥٩ سایتەیشنیان وەرگرتوو.

لە ریزبەندی وێب ئۆف ساینسدا، زانکۆی بەغداد پلەی یەکەمی عێراقی گرتووەو ٣٤ ھەزار و ٩٢٦ ساتەیشنیان وەرگرتووە، ھەر بەپێی ئەو ریزبەندیە زانکۆ سەڵاحەدین چوارەمی عێراق و دووەمی ھەرێمە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button