لەبارەی حەج و عومرەوە هۆشداری دەدرێت

لڤین: بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، ئاشکرایدەکات، هەندێك كۆمپانیا دەیانەوێ بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كار بكەن بۆ گواستنەوەی ئەو كەسانەی دەیانەوێ گەشتی عومرە ئەنجام بدەن، دەشڵێت: ئەم کارە پێچەوانەی بڕیار و ڕێنماییەکانە هەرکۆمپانیایەک ئەو کارە بکات تووشی لێپێچینەوەو سزای یاسایی دەبێت.

دەقی ئاگادارینامەكە:

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەكەینەوە، كەماوەی درێژكردنەوەی پێشكەش كردنی تەندەر تاوەكو (12/4/2021) درێژكرایەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانكاری تەواو لە سەرجەم بوارەكان پێشكەش بەو كۆمپانیایانە دەكرێت كە لە ژێر رۆشنایی و رەزامەندی بەرێوەبەرایەتیەكەمان دەیانەوێ خزمەت بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان بكەن.

بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەش لە كاتێك دایە دەنگۆی ئەوە هەیە كە هەندێك كۆمپانیا دەیانەوێ بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كار بكەن بۆ گواستنەوەی ئەو كەسانەی دەیانەوێ گەشتی عومرە ئەنجام بدەن.

لێرەوە بە پێویستی دەزانین هەموو ئەو كۆمپانیایانە ئاگاداربكەینەوە كە رێكارە یاساییەكان و هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە تەنها لەرێگەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەبێت، بە پێچەوانەوە هەر كۆمپانیایایەك پێچەوانەی ئەم بڕیارە بیەوێت گەشتی عومرە لەدەرەوەی رێكارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم ئەنجام بدات ئەوا تووشی لێپێچینەوەو سزای یاسایی دەبێت.

دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان مافی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بۆ ئەم كۆمپانیایانە دەبێـت كە لە دەرەوەی رێنمایی و یاساكان دەیانەوێت ئەم گەشتی عومرە ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button