وەزارەتی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانە دەکات کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بە دەست هاتوون

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە نووسراوێكی فەرمیدا كە بۆ گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەوە گشتاندوویەتی، پۆلێنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامە دەكات كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: ئاماژە بە نووسراوى بەڕێز ئەنجومەنى وەزیران/ سکرتاریەت ژمارە (١٦٩٢٠) لە (٢٤/١٢/٢٠٢٣) وە ئاماژە بە فەرمانى وەزاریمان ژمارە (٧٤٣) لە (٢٢/١/٢٠٢٤) کە تایبەتە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ مەبەستى (پۆلێنکردنى هەڵسەنگاندنى حاڵەتەکانى ئەو بڕوانامانەى کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بەدەست هاتوون، بۆ ئەوەى لەڕووى زانستى و کارگێڕى و دارایى و یاساییەوە هەڵبسەنگێندرێن)، بۆ ئەم مەبەستە (٢) دوو دانە فۆرمى زانیارییتان بۆ ڕەوانە دەکەین، بۆ پڕکردنەوەى داتاى پێویست، لە ماوەى پازدە ڕۆژدا بۆمان ڕەوانە بکەن تاکوو کارى پێویست ئەنجام بدەین.

بۆ دابه‌زاندنى پێداويستييه‌كان، كرته‌ له‌م لينكانه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌:
1-نووسراوى وه‌زاره‌ت.

2-فۆرمى كه‌سيى مۆڵه‌تى خوێندن.

3-فۆرمى خوێندن بێ مۆڵه‌ت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button