دادگای پێداچونەوەی هەرێم داوای پێداچونەوەی سزاكەی شێروان شێروانی رەتكردەوە

لڤین:

دوای ئەوەی پارێزەرەكانی داوای راستكردنەوەی بڕیاری دو ساڵ زیندانی بۆ شێروان شێروانی، چالاكوان و رۆژنامەنوسی بادینانیان كرد، دادگای پێداچونەوەی هەرێم بڕیاریدا سزاكەی ناوبراو وەك خۆی بمێنێتەوە بە پاساوی ئەوەی “هیچ هەڵەیەكی یاسایی تێدا نییە.”

دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان لە بڕیارەكەیدا لەبارەی داواكاری پارێزەرەكانی شێروان شێروانی بۆ پێداچونەوەی بە بڕیاری سزادانی ناوبراو، داواكارییەكەی رەتكردەوە.

لە بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوەدا هاتوە، كە بڕیارەكەی دادگاكە بۆ سزادانی شێروان شێروان، “هیچ هەڵەیەكی یاسایی تێدا نییە كە پێویست بە راستكردنەوە بكات” بۆیە بڕیاریانداوە بە رەتكردنەوەی داواكارییەكەی پارێزەرەكانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button