دوو ته‌قینه‌وه له به‌لوجستانی پاكستان رویاندا
لڤین:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه له به‌لوجستانی پاكستان رویاندا و به‌هۆیه‌وه 22 كه‌س كوژراون، وەزارەتی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ش تەقینەوەکانی بە “کردەوەی ترسنۆکانە” ناوبرد‌و سه‌ركۆنه‌ی كرد.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، ئه‌مڕۆ دوو تەقینەوە لە هەرێمی بەلوچستانی پاکستان له نزیك نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتێكی سیاسی رویاندا و بەهۆیانەوە لانیکەم 22 کەس کوژران و 40 كه‌سی دیکەش برینداربون، تائێستا هیچ لایه‌نێك بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان رانەگەیاندوە.
گۆهار ئیجاز، وەزیری ناوخۆی پاکستان سه‌ركۆنه‌ی تەقینەوەکانی بەلوچستانی کرد و رایگەیاند، “هەمو رێوشوێنەکان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و بكه‌رانی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر”.