بەرپرسێكی حكومەتی عێراقی فیدراڵ 30 ملیار دیناری دزیوە

لڤین

دەستەی نەزاهەی عێراقی فیدراڵ بڵاوی كردەوە كە ئەنەس یاسین بەڕێوەبەری پێشووی خانەنشینی پارێزگای ئەنبار بە تۆمەتی دزینی 30 ملیار دیناری عێراقی دەخرێتە زیندانەوە و ئەم بڕە پارەیەشی پێ دەبژێردرێتەوە.

بەپێی هەواڵەكە، تا ئێستا نزیكەی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریكی لەلایەن ئەو بەرپرسەوە بۆ حكومەت گەڕێندراوەتەوە و بڕیارە لە ماوەكانی داهاتوودا بڕی نزیكەی 15 ملیار دیناری تری لێ بستێندرێتەوە، سەرباری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی كادیلاك و جی كڵاس.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button