کەشناسی هەرێم: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت

لڤین

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بارانبارین و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامدەبێت و لە سەنتەری شارەكانیش باران دەبارێت بە ریژەی جیاجیا و لە هەندێك ناوچە لەگەڵ دروستبوونی تەم لە رۆژئاوای پارێزگای دهۆك و هەندێك ناوچەی دیكەلە كاتەكانی بەیانیدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست ” لڤین” كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو بەفر و بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامدەبێت و لە سەنتەری شارەكان باران دەبارێت بە رێژەی جیا جیا و لە هەندێك ناوچە وەكو هەولێر و هەندێك ناوچەی گەرمیان و كەركوك و باشووری هەرێم هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەم لە رۆژئاوای پارێزگای دهۆك و هەندێك ناوچەی دیكە لە كاتەكانی بەیانیدا دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button