لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەى دوو هەزار کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە

لڤین

تەنها لە ساڵی ڕابردوودا لە توركیا، هەزار و ٩٢٩ كرێكار گیانیان لە دەستداوە و بەرزترین ڕێژەی گیان لە دەستدان لە مانگی ٨ی ئەو ساڵەدا بووە.

بەپێی ئامارێكی ئەنجوومەنی تەندروستی كار و سەلامەتی كاری توركیا، لە ساڵی ڕابردوو هەزار و ٩٢٩ كرێكار گیانیان لە دەستداوە.

لە ئامارەكەدا ئەنجوومەنەكە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەو ڕێژە زۆرەی مانگانە كرێكاران گیان لە دەستدەدەن، داوای كردووە سەلامەتی زیاتری كرێكاران بپارێزرێت و بەدواداچوون بۆ ئەو هەموو ڕووداوە بكرێت.

بەپێی ئامارەكە، ڕێژەی گیان لە دەستدان بە پێی مانگەكانی ساڵی ڕابردوو بەم شێوەیە بووە:

كانوونی دووەم ١١٥ كرێكار، شووبات  ٢٦١ كرێكار، ئازار ١٣٠ كرێكار، نیسان ١٢٣ كرێكار و ئایار ١٤٧ كرێكار.

هەروەها لە مانگی حوزەیران ١٦٠ كرێكار، لە تەمموز ١٨٤ كرێكار، لە مانگی ئاب ٢٠٦ كرێكار و لە مانگی ئەیلوول ١٥٣ كرێكار گیانیان لە دەستداوە.

لە هەمانکاتدا لە تشرینی یەكەم ١٥١ كرێكار و لە تشرینی دووەم ١٤٥ كرێكار گیانیان لە دەستداوە، هاوكات لە كۆتایی ساڵ و لە مانگی كانوونی یەكەم ١٥٤ كرێكار گیانیان لە دەستداوە.

 

س/ڕۆژنیوز

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button