رووسیا : دوورنیە لە جەنگی ئۆکرانیادا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنین

لڤین – دیارکۆ جەمال

ئۆكراینا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ هێرشەکردنە سەر سیستمی بەرگری دژە مووشەكی ڕووسیا، ئەمەش وایکردووە کە ڕووسیا توڕەبێت و لەوەڵامدا بڵێت: ئەمە هەوالێكی خراپە و لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دژی ئۆکراینا.

دیمتری مێدڤیدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت:” هەوڵی ئۆکراینا بۆ لێدانی سیستەمی هەڵدانی مووشەکی کە دەکەوێتە ناو خاکی ڕووسیا دەتوانێ هۆکارێک بێت بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.
“ئەمە بە دەستدرێژی دادەنرێت، ئەمە مافی بەرگریکردن لەخۆی نییە، بەڵام ڕوونە کە هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئێمە چەکی ئەتۆمی لە دژی وڵاتێکی لەو جۆرە ئۆکرایناەکاربهێنین“، دیمتری مێدڤیدێڤ وای گوت

مێدڤێدێڤ دەشڵێت، لە شەڕی ئۆكرانیادا هەموو جۆرە چەكێكمان بەكارهێناوە تەنیا ئەتۆمی نەبێت.

ئۆكراینا پلانەکانی دەگۆڕێت

گوتەبێژی فەرماندەی سەربازی ئۆكراینا دەڵێت، تەنیا خستنەخوارەوەی مووشەكەكانی ڕووسیا بەس نییە، دەمانەوێت سیستمی مووشەكی و سەكۆ مووشەكییەكانی ڕووسیا بكەینە ئامانج و لەناوی ببەین كە لەناو خاكی ڕووسیادان.

لە 24ی شوباتی 2022، ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ئۆکراینا دەستپێکرد و بۆ کۆتاییهێنان بەو ئۆپەراسیۆنە مەرجی داناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button