سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی:

پێویستە حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەبڕیارەکانی بەغداوە

لڤین:

سەرۆكی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بۆئەوەدەکات عێراق بازاڕێکی گەورەیە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەکانمان و پێویستە حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەبڕیارەکانی بەغدا.

سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی سلێمانی بە رۆژنامەی بازرگانی ‌و پیشەسازی راگەیاندووە”لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیار لەسەر ئەوە دراوە ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو لەدوبەی چاك نەكرێت ‌و هاوردە نەكرێت، بەمەبەستی رەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشكاوی هاوردەبکرێن لەناو عێراقدا چاك بكرێن، بەوەش خەڵكانێکی زۆر لە تەكەنەچی‌ و بۆیاغچی‌ و شۆفێر سودی لێدەبینن”.

ئاماژەی بەوەشداوە”پێویستە هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو بڕیارانە بێت کە لە عێراقدا دەردەچن و بیانخاتە جێبەجێكردنەوە، ئەگەر نا گەورەترین زیان بە کەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی و بازرگانان دەگەیەنن”.

ئەوەشخراوەتەڕوو”حكومەتی عێراقی بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین كاڵا‌ و بەرهەمی جۆراوجۆری داوە، لەوانەش مریشكی بەستوو، مریشكی پارچە پارچە و زیندوو، ماسی، هێلكە‌ و چەندانی تر، کە بە پێویستی دەزانێت حکومەتی هەرێمیش پابەندبێت”.

باسی لەوەشکردووە”پێویستە بەزووترین كات لیژنەیەك بۆ هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا پێكبهێنرێت و بەرچاوروونیان هەبێت و راو بۆچوونی یەكتر وەربگرن ئەو بەرهەمانەی هەرێم کە هەناردەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکرێن وەکو هاوشێوەی ئێرانی ئەژمار نەکرێن”.

دەشڵێت”بازاڕی عێراق بازاڕێكی گەورەیە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانمان، ئێستا هەموو وڵاتانی دنیا بەدوای هەلی كاردا رادەكەن، ئێمە كە دەرفەتێكمان لەبەردەمدایە با لەدەست خۆمانی نەدەین”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button