راوێژکارەکانی بارزانی!

بەشێک لە ڕاوێژکارەکانی بارزانی لە خۆیانەوە سەیری عەقڵی کۆمەڵگەکە دەکەن، یەعنی مەعقولە پێت وابێت پاپای ڤاتیکان بەدەم بانگهێشتی سەرۆکی حزبەوە دێت و دەچێ؟!

پێت وابێ ئەگەر بارزانی بانگهێشتی پاپای نەکردایە نەدەهاتە هەرێم لە کاتێکدا پاپا بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکایەتی کۆماری عیراقە؟!

مەعقولە نەزانی سەردانیی پاپا بۆ لای دەوڵەت و پێگە دینیەکانە نەک سیاسیەکان؟! نەزانی پاپا جگە لە دور العبادە و مەرجەعی باڵای شیعەکان تەنها لە دیدارە فەرمییە دەولەتیەکان بەشدارە و ئەو شەش دەقەیەی لە مەتار بۆ بارزانی رێکخراوە بە تەکلیف و بێنە و بەردەی زۆر کراوە ئەوەش وەک سەرۆکی حزب نا بەلکو وەک پرسی شەری داعش و نوێنەرایەتی پێشمەرگە؟!

سەردانی پاپا گرنگ بو، زۆر گرنگتر دەبو ئەگەر کەس و کاری شەهیدان، بریندار و قوربانیەکانی شەری داعشی ببینیایە، ئەو پاڵپاڵێنەی بنەماڵەی بارزانی بۆ دیداری پاپا بەشێکە لەو تێگەیشتنەی کە پێویستە هەمو شت قۆرغی خۆیان بێت، نەک تەنها بۆ ئەوانەی پۆستیان هەیە بەڵکو بۆ ئەوانەشیی لە پۆست دورخراوەتەوە و ئەوانەشیی سەرەیان گرتوە بۆ پۆست لە ئایندەدا.

بەو هەمو تەکلیفە بێ بۆ دیدارێکی شەش دەقەیی بۆ سەرۆکی پێشوی هەرێم لەگەڵ پاپا و لەبری پێشکەشکردنی خەلک و کەس و کاری قوربانیان ناساندنی کوڕی سەرۆکی حکومەت، پاپا شکێکی نیە کە حوکمێکی خێزانیی ڕوت لە هەرێمدا حوکم دەکا نەک سیستمی پەرلەمانیی دیموکراتی وەک بۆیان ئیدیعا کرد.
ئەوە سیاسەتی داگیرکردنیی هەمو شتێکە، داگیرکردنی مێژوو، داگیرکردنیی سەرەوەرییەکان، داگیرکردنی خەبات، داگیرکردنی نەوت، داگیرکردنی داهات، داگیرکرنی حکومەت، پەرلەمان، قەزا، تەنانەت داگیرکردنیی سەردان و پرۆتۆکۆلە رەسمیەکان.

هەوڵی ئەوان وەک بورهان یاسین دەڵێ بۆ داگیرکردنی مێژوە، ئەوەی مێژوش داگیر بکا ئێستا داگیر دەکا.
ئەم ئێستا داگیرکراوەی لەهەرێمدا هەیە لە هێزی ئەوانەوە نیە بەڵکو لە لاوازیی و هاوکاری بەرامبەرەکانیانە، ئێمە بە هەمو توانامانەوە دژی ئەم داگیرکارییەی ئەوان و لاوازی هاوکارەکانیان وەستاوینەتەوە و بەردەوامیش دەبین.

هەرێمی کوردستان شایستەی ئەم عەقڵیەتیە نیە کە ئێستا لە گۆشە نیگایەکی زۆر تەسکی خێزانیی و شەخسیەوە حوکمی دەکا، ئێمە روبەروی ئەم عەقڵیەتە وەستاوینەتەوە و بەردەوامیش دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button