هەمووی خەتای یەکێتیە کەسی ترنا

لە ڕەوتی ئەم مێژووەدا، یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە بوەتە رەگی گەورەکردنەوە و داسەپاندنی بنەماڵەی بارزانی بە سەر کوردستاندا، هەریەکێتیشە کە هەموو شکستەکانی پارتی و بارزانی پینە و پەڕۆ دەکەن و بە سەرکەوتن لە قەڵەمی دەدەن.
ماوەیەکی کورت دوای ئاشبەتاڵ، چەند کەسایەتی سیاسی و سەربازی، لە ناوەو دەرەوەی وڵات، کۆ دەبنەوە و بڕیاری بەردەوامیدان بە شوڕش ئەدەن. دیارترینی ئەوانە بریتی بوون لە مام جەلال، نەوشیروان مستەفا، عەلی عەسکەری، دکتۆر خالید ، دکتۆر مەحموود عوسمان و… هتد.
لە کاتێکدا بارزانی ئاشبەتاڵ کردووە و لە ناوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وەڵات هیچ ئێعتبارێکی نەمابوو، تاڵەبانی نامەیەکی بۆ ئەنووسێ و دیسان بەڵێنی پێ ئەدات کە شۆڕشی ئەوان دژی بنەمـاڵەی بارازنی نییە و، ئەم شۆرشە بۆتێکرای کوردستانیانەو بادەستپێبکەین؛ هەر لێرەدا بارزانی گەلێک خۆشحاڵ دەبێت و کورەکانی ئیدریس و مسعود رادەسپێرێت؛
کە دەست بە کۆکردنەوەی پاشماوەی هێزەکانیان بکەن و ئەوانیش چەند کەسێکی وەک سامی عەبدولڕەحمان و جەوهەر نامیق؛ ئەرکدار ئەکەن و دەست پێ ئەکەنەوە.
ئەوەی کە هەمیشە بەریەکەوتنی لەگەڵ دەروونی مندا دەبێت ڕێک ئەمەیە کە هەر دوای ئەم حیکایەتە، یەکیەتی لە سەرەتای خۆ ئامادەکردندا بوو کە ‌هێزەکانی قیادەی موەقەتە، بە فەرماندەییی سامی عەبدولڕەحمان و جەوهەر نامیق، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مستەفا بارزانی و هەروەها بە هاوکاریی عەشیرەتە کۆنەپەرەستەکانی باکووری کوردستان، کەوتنە گەمارۆ دانی هێزێکی گەورەی یەکێتی لە هەکاری و پێشیان پێگرتن وقەتل وعامی زۆرێک لەو هێزەیانکرد وهەندێکیشیان لێ بەدیل گرتن. عەلی عەسکەری و دکتور خالید حسەین بابەشێخ سێ سەرکردەی دیاری بەدیل گیراوەکان بوون.
ئەگەر مام جەلال و ئەو کەسانە کە دەستیان بە خەباتی نوێ کردبوو بەو دوودڵییەوە لە بەرانبەر بە بنەماڵەی بارزانیدا هەڵسوکەوتیان نەکردبایە و هەر لە یەکەم ڕۆژەوە حیسابی هەڵهاتوویان بۆ بکردایەن، ئەوا لەسەر دەستی پارتی تووشی ئەو شکەستە گەورەیە نەدەبوون کە لە هەکاری بەسەریاندا هات.
سەرەڕای ئەوەش هێزەکانی قیادەی موقەتە دوای مردنی بارزانی باوک و بە فەرماندەیی ئیدریس بارزانی و دواتریش مەسعوود بارزانی، بوونە لەمپەری کار و خەبات و گەشەکردنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و دەیان کادر و ئەندامی ئەو شوڕشە نوێیەیان تێرۆر کرد.
لە کاتی راپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستاندا، یەکەمجار نەوشییروان مستەفا و دواتر کادر و فەرماندەکانی یەکیتیی نیشتیمانی بوون کە تێکەڵ بە ڕاپەڕینەکە بوون، بەرنامەیان بۆ دانا و پێشەنگایەتیان کرد. پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەو ئاخر کەسانە بوون کە گەڕانەوە هەرێمی ڕزگارکراو، کەچی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا. دیسان ئەمانەیان دایە پێش خۆیان و جارێکی دیکە گەورەیان کردنەوە. لە کاتێکدا دەبوو، بەهۆی تاوانی گەورە و خیانەتەکانیان هەر لە سەر سنوورەوە چەک بکرێن، زیندانی و دواتریش لە دادگایەکی خەڵکیدا سزا بدرێن.
ئەمانە هاتنەوە و سەرلەنوێ لەسەر دەستی یەکیتی و تاڵەبانی کرانەوە ئاغا و کوێخا. بەڵام ئەم ڕەوتە زۆری نەبرد و لەگەڵ یەکیتی، دیسان؛ بەشەرهاتن شەڕی براکوژییان دەست پێکردەوەو. دوای ماوەیەک شەڕ، ساڵی 1996 مەسعود بارزانی نامەی بۆ سەدامی دیکتاتوری قاتڵی نیو ملیۆن کورد نارد و داوای یارمەتی لێکرد لە دژی هێزەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان. پارتیەکان بێشەرمانە سواری دەبابەکانی بەعس بوون و بینای پارلەمانی کوردستانیان داگیر کرد و، ئاڵای باشووریان داگرت و ئاڵای عێراقیان هەڵکردەوە.
پارتی و بارزانی دوای ڕووداوی سەرشۆڕانەی 31 ئابی 1996، کە هێزەکانی عێراقی هێنایەوە بۆ ڕاوەدوونانی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان، بە تەواوی ریسوابون کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێزیان لێ دەکردنەوە تەنانەت ئەندام و لایەنگرانیشیان شەرمیان ئەکرد باسی ئەو کارەساتەی سەرکردایەتیەکەیان بکەن.
پارتی شەنگال ئەدا بەدەستەوە و خەریکە لە هەولێریش دەرئەچێ، یەکیتی نیشتمانی کوردستان سینگی دەنێتە پێش و لە پارتی زیاتر خۆی پێ تاوانبارە؛ تا ئەو کاتەی یەکێتی بە هاوکاری هاوپەیمانان و گەریلاکان شەنگال ئازاد دەکەن، دیسان بارزانی بەسەردان ئەچێتە سەرچیاکەو لە پەنای ئاڵای حیزبەکەیدا وتاری سەرکەوتن ئەخوێنێتەوە و خەبەرێکیش لە یەکیتی نیە.
بەڵام کاتێ هێزەکانی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی ریفراندۆمە بێسەرو بەرەکەی بارزانی، بەرەو کەرکوک هێرش دەکەن رێک لەو کاتەدا بارزانی بیری لای ئەوەیە پلانی بۆدادەرێژێت، کە تەرو وشک پێکەوە بسوتێنێ، واتا کەرکوک بەسەر یەکێتیدا بروخێنێ و خۆی بگەرێتەوە بۆ گۆردەخمەکانی سەری رەش.
بە بروای من ئەوەکۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا، لەپاڵیشیا کاتی ئەوە هاتووە ئەو ژینگەی قوباد تاڵەبانی، ڕێوازفایەق بگۆڕدرێت بۆ ژینگەی یەکیتر لە ژێر هەرناوێکدابێت ئیتر بەمجورە باشوور ئەتوانی بەرەو گوڕانکارییەکی جیدی هەنگاو بنێ و بنەماڵەی بارزانی لە سواری کورسی دەسەڵات بێنە خوارێ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button