بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم خانەنشینبوونی سۆران عومەر رەتدەكاتەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم خانەنشین بوونی سۆران عومەر، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكاتەوە و هۆكارەكەشی بۆ نەبونی مەرجەكانی خانەنشینی دەگەڕێنێتەوە.

دیوانی پەرلەمانی كوردستان نوسراوێكی لەبارەی خانەنشینكردنی سۆران عومەر ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینكردنی هەرێم كردووە بەڵام بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینكردن بەهۆكاری نەبوونی خزمەتی 15 ساڵ و نەگەیشتنی تەمەنی بە 45 ساڵ داواكەی ڕەتكردوەتەوە.

لەنوسراوەكەی دیوانی پەرلەماندا هاتووە، بەگوێرەی خاڵی (2) لە بڕگەی (سێهەم) به ‌ماددەی (7) لە یاسای ژمارەی (2)ی ساڵی 2020 (یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشینی ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان)، سۆران عومەر شایستەی موچەی خانەنشینییە.

دیوانی پەرلەمان تەواوی زانیارییەكانی ئەو پەرلەمانتارەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی كردووە، بەڵام بڕیارەكەی بەڕێَوەبەرایەتیەكە ئێستا بڕیاری كۆتایی نیە.

ئەو پەرلەمانتارە كە لە مانگی تەمموزی 2020وە دەستی لەكار كێشاوەتەوە، خۆی یەێك بووە لەو پەرلەمانتارانەی بەشداری كردووە لە داڕشتنی یاسای چاكسازی كە ئێٍستا بەڕیچوەبەرایەتیەكە پشتی بەو یاسایە بەستووە بۆ پەسەندنەكردنی خانەنشینبوونەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button