مەرجەع خۆی دروست دەبێت

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی مەعاز فەرحان
مەرجەع; خۆی دروست دەبێت، بە زۆر دروست ناکرێت، کەسێک دەتوانێت مەرجەع بێت، بە یەک ئاست لە هەموانەوە نزیک بێت، بەرژەوەندیی کەسی و خێزانی و حزبی وەلا نابێت، کەسێک سەرۆکی حزبێکی دیاریکراو بێت چۆن دەکرێت کادیری حزبێکی دیکە یان خەڵکی بێلایەن بە مەرجەعی خۆیانی بزانن.
مەرجەع کەسێکە موحتاجی نە بە حزب هەیە نە خێزان نە کۆشک و تەلارو کۆمپانیای هەیە، گاندی تەنانەت جلوبەرگی تەواویشی نەبوو بەڵام تا دونیا دونیایە بە رابەرێکی مەزن دەمێنێتەوە.
مەرجەع، بە شۆو نمایشی میدیای دروستناکرێت، سیستانی مەرجەعە بەڵام ساڵی یەک جاریش دەرناکەوێت، هاوسەنگی لە نێوان ئاراستە جیاوازەکان رادەگرێت، تەنانەت بە راستەوخۆی تەداخول لە دانانی سەرۆک وەزیراندا ناکات، کەسێک چۆن دەتوانێت مەرجەع بێت تەداخول لەدانانی مدیر عامێک یان بەرپرسی ناوچەیەکدا بکات و ئەوەی لە حزب و بنەماڵەکەی خۆی نەبێت، بە لایەوە کوردێکی باش نەبێت و خودی خۆی بەشێک بێت لە ململانێ حزبیەکان.
کەسێک دەتوانێت ببێتە مەرجەع سنوری کولتور و فەرهەنگە ناوچەییەکان تێپەڕێنێت، کە ئەمە لەناو کورددا ئەستەمە.
لە ناو کورددا رەنگە بەس دیاکۆ و سەلاحەدینی ئەیوبی توانیبێتیان سنور و کەلتورە لۆکاڵییەکان تێپەڕێن و سەرکردەی سەرتاسەری بن. ئەوانیش هەموو بەرژەوەندییەکی تایبەتی و خێزانیان وەلاخستووە.
لەگەڵئەوەشدا حاڵەتی پێشەوا قازی محەمەد و شێخ مەحمودی نەمر تایبەتە و توانیان تارادەیەک جیاوازییەکان کۆبکەنەوەو پەیرەوی لە سیستەمی کوردبون بکەن. لەسەردەمی هەردوکیشیاندا سەرکردەی ناوچەیی حزوریان هەبووە.
تەقریبەن کورد مەحکومە بەوەی سەرکردەی سەرتاسەری نەبێت، لە یەکە کاتدا دوو سەرکردە یان زیاتر بونیان هەیە، هەر کەلتورێکی ناوچەیی سەرکردەی خۆی هەیە.
لە باشوری کوردستان لە یەک کاتدا خوالێخۆشبوان، مەلا مستەفا و مامجەلال هەن، رەوان شاد کاک نەوشیروان و کاک مەسعود.
رۆژهەڵاتی کوردستانیش قاسملۆیان هەبووە، ئێستا غیابی سەرکردەیان هەیە، باکور یاخود کرمانجەکان ئۆجەلانیان هەیە، کە هاوزەمانی کاک نەوشیروان و کاک مەسعودەو ئێستاش لە پاڵ ئەودا مەزڵوم کۆبانێ و سەلاحەدین دەمیرتاش وردە وردە دەردەکەون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button