ئیسرائیل هۆشداریەکی توندی دایە ئێران

لڤین:

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل وتی وڵاتەکەی دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات لە هەڕەشەکانی ئێران و لێشی بدات.

ئیلی کۆهن ڕوونیکردەوە تاران داوای ڕووخانی ئیسرائیل دەکات، بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدایە و خەریکی پێگەی سەربازییە لە نزیک سنوری باکور ، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە رێگە بە دروستکردنی ئەو چەکە نادات .

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل لە قسەکانیدا بۆ رۆژنامەیەکی وڵاتەکەی دژایەتییەکی بەهێزی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی سزاکان دژ بە ئێران دەرببڕیت  و دەڵێت ” چونکە ئەوە مانای پێدانی پارەی زیاترە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ”

دوێنێ نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوان لەسەر دەستپێکردنی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنکەی ئەتۆمی ناتانز، هۆشداریی  پێشوەختەی بەڕێوبەرایەتییەکەی بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە، بەڵام خۆی لە ڕوونکردنەوەی ئەوەی لادا کە تا چەند ئەمریکا دەتوانێت ئارام بێت وتی: نامەوێت ئەوە لە ڕووی چەندایەتییەوە دیاری بکەم.

پێشتریش دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندبوو، چاودێری جوڵەکانی ئیسرائیل دەکەن و ڕێگاش نادەن هیچ گێلایەتییەک بەرامبەر بە بەرژەوەندییەکانی ئیران بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button