لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانی کردن بەسەر ژنە چالاکوانێکدا سەپێندرا

لڤین:

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی فریشتە حوسێنی و تەمەن ٣٨ ساڵ، کە پێشتریش ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو؛ لەم ماوەیەشدا لەلایەن دادگای تاوانەکان ئەو شارەوە سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛  فریشتە حوسێنی، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی” لەلایەن لقی ١ی دادگای تاوانەکان لە شاری بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئەمیر کشاوەرزی دەیلەمقانی”، سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی “دارگردەڵە”ی سەر بە شاری بۆکانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button