هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە

لڤین:

دوای ئەوەی بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی رابردوو هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا، گوتەبێژی دەروازەکە دەڵێت، رێگەکە کراوەتەوە، بەڵام هەر کەسێک کاری “زۆر گرنگی” نەبێت بەکاری نەهێنێت.

رۆژی چوارشەممە 8-2-2023، سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ رێگەی دەروازەکە کراوەتەوە، بەڵام هەر کەسێک کارێکی زۆر گرنگی نەبێت با سەردانی سنوور نەکات لەبەر دۆخی کەشوهەوا. گرنگە ئەوانەشی کە دێن پابەندی رێنوێنییەکانی هاتووچۆ بن.”
شەوی رابردوو هاتووچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیرا.  کە هۆکاری ڕاگیرانەکە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە گرفتی هاتووچۆ نەبووە و ئەوەی هەبوو دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button