63 تیرۆریستی داعش دەستگیرکرا

لڤین: لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی كێوماڵكردن لە سنوری پارێزگاكانی دیالە و نەینەوا و كەركوك، ٦٣ تیرۆریستی داعش دەستگیركران.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند هێزەكانی سوپا، لە چوارچێوەی هەڵمەتێكیی فراوانی گەڕان و پشكنین لە سنوری پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا و كەركوك، 63 تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە.
لەو ژمارەیەش ٢٨ کەسیان لە پارێزگای دیالە و ٢١ لە نەینەوا و ١٤شیان لە سنوری كەركوك دەستگیركراون.
ماوەی چەند ڕۆژێکە سوپای عێراق لە سنوری پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا و كەركوك، ئۆپەراسیۆنی لە دژی پاشماوەی تیرۆرستانی داعش دەستپێکردووە.